نەتەوە یەکگرتووەکان: 45 ملیۆن کەس لەژێر هەڕەشەی قاتوقڕیدان

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردەوە، 45 ملیۆن هاوڵاتیی لە 37  دەوڵەتی جیهاندا لەژێر هەڕەشەی قاتوقڕیدان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “45 ملیۆن کەس لە 37 وڵاتی جیهان لە ژێر هەڕەشەی قاتوقڕیدان، بۆ ساڵی داهاتووش رێژەکە روو لە بەرزبوونەوە دەکات و پێشبینی دەکرێت بگاتە ئاستێکی پێوانەیی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی دەبێت بگاتە 339 ملیۆن کەس، بەمەش پێویستیان بە بڕی 51.5 ملیار دۆلار دەبێت، واتە 25% زیاتر لە سەرەتای ساڵی 2022”.

ئاشکراشی کردووە، “لە ئێستادا 100 ملیۆن کەس لە جیهاندا ئاوارە بوون، بە هۆی وشکە ساڵی و دروستبوونی لافاو و بەردەوامی شەڕی ئۆکرانیا ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکاریی دەبێت، بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە”.

داوایشیکردووە، “دەوڵەتان پابەندبن بەو رێکەوتن و پەیماننامە و بەڵێنە ئەخلاقیانەی لە رابردوودا داویانە و هاوکاربن لە بەرزکردنەوەی هاوکارییە داراییەکانیان بۆ ئەو هاوڵاتییە لێقەوماوانە”.

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت دەدات

بابەتی دواتر

جۆ بایدن: پوتن بووەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی یەكێتیی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share