(NBA) ئۆرلاندۆ ماجیک و دیترۆیت پیستۆنز چانسی “پلەی ئۆف”یان لەدەست دا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (69)ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمەکانی ئۆرلاندۆ ماجیک و دیترۆیت پیستۆنز و ئۆرلاندۆ ماجیک دۆڕاندنیان تۆمارکرد.

ماجیک بە ئەنجامی (150-108) دۆڕاندنی بەرامبەر برۆکلین نێتس تۆمارکرد، هەروەها تیمی دیترۆیت پیستۆنز بە ئەنجامی (105-98) دۆڕاندنی بەرامبەر مەیامی هیت تۆمارکرد، بەپێی ئەو دوو ئەنجامەش، یانەکانی ماجیک و پیستۆنز هەموو چانسێکیان بۆ گەیشتن بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان “پلەی ئۆف” لەدەست دا.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

مێمفس گریزلیز 135-102 ئیندیانا پیسەرز

برۆکلین نێتس 150-108 ئۆرلاندۆ ماجیک

دیترۆیت پیستۆنز 98-105 مەیامی هیت

فینێکس سەنز 131-115 نیو ئۆرلیانز پیلیکانز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ ده‌ستبه‌تاڵی له‌ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆ تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share