ئارسەر جیاوازیی مێسی و نێیمار و کریستیانۆ ئاشکرادەکات

ئەستێرەی بەرازیلیی یانەی یوڤانتۆس، ئارسەر مێلۆ لەگەڵ مێسی و نێیمار و کریستیانۆدا یاریکردووە و تایبەتمەندیی هەر یەکێک لەو یاریزانانە ئاشکرادەکات.

لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نێیمار، سێ بەتواناترین یاریزانانی بواری تۆپی پێن کە تاوەکو ئەم ساتە لەنێو یاریگاکاندا بەردەوامن و وازهێنانیان ڕانەگەیاندووە.

لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی “تی ئێن تی سپۆرتس”ی ئەرجەنتینی، یاریزانی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، ئارسەر کە لەگەڵ هەرسێ یاریزانەکەدا یاریکردووە، جیاوازیی نێوانیان دەردەخات.

ئارسەر دەڵێت، “کریستیانۆ وەرزشوانێکی زۆر پرۆفێشناڵە، هەمیشە ئاگاداری خووە تایبەتییەکانییەتی و لێیان لانادات، نەیمار-یش بلیمەتە، لەژێر فشاردا گەشەدەکات و وەک هیچ یاریزانێکی دیکە نییە”.

هەروەها لەبارەی مێسی-یەوە دەڵێت، “مێسی لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراوە. لە بێدەنگیدا زۆرترین کاردەکات”.

لەنێوان سیانەی ناوبراودا، کریستیانۆ و مێسی خەڵاتی باڵۆندۆر-یان بەدەستهێناوە و نێیمار تاوەکو ئێستا ئەو خەونەی بەدینەهێناوە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارکردنی سلێمانی بۆتە کاری لەپێشینەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانیان

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسی: یەكێتی هەوڵەكانی چڕدەكاتەوە بۆ خزمەتكردنی هەڵەبجە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵوێستی توركمانەكان و هۆشدارییەكانی پەكەكە.. ڕوونكەرەوەی هێڵە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و نمایندەی دەنگدەری كوردستانی

دوو هەڵوێستی جیاواز لە توركیا و پەكەكەوە، لەبارەی پشتگیریكردن لە حزب و لایەنەكانی باشووری كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی…
Total
0
Share