سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی: ڕێوڕەسمەكانی نەورۆز سنووردار ناكرێن

 سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆز لە كەركوك هاوشێوەی ساڵانی دیكە بەرێوەدەچن و پابەندی هیچ بڕیارێك نابین كە كات بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكان دیاریبكرێن و سنووردار بكرێن”.

 ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆ جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ كە بۆنەیەكی نەتەوەییە، یادی دەكەینەوە و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ڕێوڕەسمەكانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز وەكو خۆیان بەڕێوەدەچن”.

ئاماژەی بەوە كرد، هەر بڕیارێك دەربكرێت بۆ سنوورداركردنی ئاهەنگ و ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆز لە كەركوك پابەندی نابین و ڕێوڕەسمەكانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز وەكو خۆیان بەڕێوەدەچن.

سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی  جەختیكردەوە، “هەموو ساڵێك یادی جەژنی نەورۆز لە كەركوك بەڕێوەچووە و ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی دیكە ڕێوڕەسم و بۆنەكانی نەورۆز لە كەركوك ئەنجامدەدرێن و سنووردار ناكرێن”.

بەپێی نوسراوێكی ڕاكان جەبوری، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت مۆڵەتی سێ كاتژمێری بۆ ئاهەنگی نەورۆز داناوە و  نابێت دروشمی نەتەوەیی لەو ڕۆژەدا بەكاربهێندرێن.

بابەتی پێشتر

(NBA) مینیسۆتا لە سپێرزی بردەوە و تاونز 60 خاڵی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی فەتح: لە 72 كاتژمێری داهاتوو هاوپەیمانێتیی سەدر و چێوەی هەماهەنگی یەكلادەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاسۆ محەمەد ئەمین بەهرام وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەكاربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share