خشتەی مووچە گۆڕدرا

خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیە گۆڕانی بەسەرداهات و ڕۆژی پێنجشەممە چەند فەرمانگەیەكی دیكە مووچەی مانگی ڕابردوو وەردەگرن

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕۆژی پێنجشەممە جگە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەكان كە پێشتر ڕاگەیەندرابوو، هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگریی فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگاکانی نەوت مووچەی مانگی شوباتی ڕابردوو وەردەگرن.

بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، سبەی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەماوەی ڕابردوودا، بە بیانووی نەناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد، مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوت، تائێستا كە نیوەی مانگی ئازار تێپەڕیووە، زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگەكان مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.

قەیرانی دارایی و دواكەوتن و كەمكردنەوەی مووچە زیاتر لە هەشت ساڵە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، بەبێ ئەوەی تائێستا چارەسەرێكی بۆ كرابێت.

بابەتی پێشتر

بۆریس جۆنسن: پێویستە پشتبەستن بە گازی ڕوسیا هەرئێستا كۆتایی بێت

بابەتی دواتر

لە سلێمانی چەند بڕیارێك لەبارەی نرخی بەنزین و شمەك درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share