كارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە پێكانەكانی تیپەكەی قورس نین و تا كلاسیكۆ بە باشی خۆیان ئامادە دەكەنەوە.
ئەنچیلۆتی جەختی كردەوە تیپەكەی بەرامبەر ئۆساسۆنا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، بەڵام یارییەكە توندوتیژی زۆری بەخۆوە بینیوە.
ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاماژە بەوەدەدات كە پێشتر ناسناوی چامپیۆنز لیگی كاتێك لەدەستداوە كە تایمی یەكەم سێ گۆڵی هەبووە، بۆیە جارێ پێیوانییە ناسناوی لا لیگا یەكلایی بوبێتەوە.
ئەنچلۆتی ستایشی ڕاهێنەری جەستەیی تیپەكەی كرد و جەختی كردەوە كە پینتۆسی ڕاهێنەری جەستەیی كەسێكی لێهاتووە و یاریزانەكانیش ڕێزێكی زۆری لێدەگرن.