كازمی لە هەولێر شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكەكانی بەسەركردەوە

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە شاری هەولێر شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكەكانی بەسەركردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، گەیشتە شاری هەولێر و سەردانی ئەو شوێنانەی كرد كە بەرەبەیانی یەكشەممە مووشەكبارانكران.

سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوڕێ لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و چەند كەسایەتییەكی دیكە، ئەو شوێنانەیان بەسەركردەوە كە مووشەكەكانیان لێكەوتبوونە خوارەوە.

دواتر مستەفا كازمی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی مافی مرۆڤ لەبارەی رووداوەکەی شێخان: هێشتا چەک لەلای خەڵکانێک هەیە لە دەرەوەی یاسا

دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی سنووری شێخان بڵاوکردەوە و نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەکاتی…
Total
0
Share