بەهۆی كەمیی گاز و بەنزینەوە، هۆشداری دەدرێت لە پەككەوتنی كاری سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن لە سلێمانی و لەكاركەوتنی موەلیدەكانی نەخۆشخانەكانی شارەكە.
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، “به‌هۆی دابیننه‌كردنی به‌نزین بۆ ئهمبوڵانسهكانمان و دابیننه‌كردنی بودجه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌مبوڵانسه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمان و پێداویستیی فریاگوزاریی خێرا و سه‌ره‌تایی، 50%ی كاره‌كانی فریاكه‌وتنمان ڕاگرتووه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی، هۆشداری دا لە خراپیی دۆخەكە و وتی، “ئێمه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئیداره‌ی سلێمانی له گرفته‌كانمان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌رپرسنین له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو كه له شاره‌كه‌دا ڕووبدات”.
بەپێی وتەی سامان نادر، له ئێستادا وه‌ك لایه‌نی مرۆیی و دڵسۆزییان بۆ شار و هاوڵاتییان كارده‌كه‌ن و به‌هانای خه‌ڵكه‌وه ده‌چن و جەختیكردەوە، “ئه‌گه‌ر كێشه‌كانمان چاره‌سه‌رنه‌كرێن ناتوانین به‌هانای هاوڵاتییانه‌وه بچین”.