(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

یانه‌ی ئارسیناڵ به‌رده‌وامه‌ له‌زنجیره‌ی بردنه‌وه‌کانی و له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی ئارسیناڵ کۆتاییهات.

ئەمشه‌و یه‌کشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسیناڵ له‌ یاریگای ئیماراتس میوانداریی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانه‌رز” له‌ خوله‌که‌کانی 11، 59 له‌لایه‌ن تۆماس پارتێ و ئه‌لیکسانده‌ر لاکازێته‌وه‌‌ تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ به‌کۆکردنه‌وه‌ی 51 خاڵ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌را، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به‌ 33 خاڵه‌وه‌ له‌ ‌پله‌ی 12دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی ئێران بانگێشتدەكات

بابەتی دواتر

ئەم سوودانەی خواردنەوەی "چا" بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی چامپیۆنزلیگی داگیرکردووە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) خەڵاتەکانی هەفتانەی چامپیۆنزلیگی ئاشکراکرد، زۆرینەشیان بۆ یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی بوون. فیدراسیۆنی تۆپی…
Total
0
Share