(ڤیدیۆ) هاڤێرتز لە دوواین ساتدا چێڵسی بەرەو بردنەوە برد

یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی نیوکاسڵی کرد، یارییەکە بە بردنەوەی چێڵسی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 29ی خوولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە “ستامفۆرد بریج” میوانداریی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی کرد، یارییەکەش بە بردنەوەی چێڵسی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “بلوز” لە خولەکی 89 لەلایەن کای هاڤێرتزەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، چێڵسی بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدا جێگیربوو، لەبەرامبەردا نیوکاسڵ بە 31 خاڵەوە لە پلەی 14دا مایەوە.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

وێستهام 2-1 ئەستۆن ڤێلا

لیدز یونایتد 2-1 نۆرویچ سیتی

ساوسامپتن 1-2 واتفۆرد

ئێڤەرتۆن 0-1 وڵڤەرهامپتن

 

ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگ تاوەکو ئێستا:

بابەتی پێشتر

ئەمریكا هۆشداری دەدات لەوەی ڕوسیا چەكی كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكاربهێنێت

بابەتی دواتر

هەسەدە دەیان خێزانی چەكدارانی داعش دەنێرێتەوە بۆ ئەنبار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share