باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: پێکهاتەکانی سەر بە ئێران دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێکهاتەکانی سەر بە “ڕژێمی ئێران” بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە.

ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌،  “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکارییە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا”.

توله‌ر ده‌شڵێت،  “پێکهاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە، لەبەرامبەر ئەم پێشێلکارییە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی کەسانی مەدەنیی بێتاوان”.

وته‌كانى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌، شه‌وى ڕابردوو بە 12 مووشەكى بالیستى هێرشكرایە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران-یش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، هێرشەكەیان ناوەندێكی ستراتیژیی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسێک: لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو دەکاتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای…
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هەموو رێکارێکی کارگێڕی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەگرینەبەر

قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، “هەموو رێکارێکی کارگێڕی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە…
Total
0
Share