كاركردن بە گرێبەستی كۆنی ئۆتۆمبێل درێژكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایدەكات، كاركردن بە گرێبەستی كۆن بۆ ماوەی یەك مانگی دیكە درێژكرایەوە.

ڕائید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرلە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند ، ژمارەیەك لە  هاوڵاتییان بەگرێبەستی كۆن مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان كردووە و نەیانتوانیوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ بكەن.

بۆیە وتەبێژەكەی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكرد، “بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل، بڕیاردرا ماوەی كاركردن بەگرێبەستی كۆن هاوشێوەی گرێبەستی ئەلیكترۆنیی تاكو 15ی نیسانی 2022 بەردەوامبێت”.

فازڵ حاجی دەشڵێت، پێویستە لەسەر هاوڵاتییان لەو ماوەیەی دیاریكراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ بكەن و مامەڵەكانیان ڕاییبكەن.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێرشه‌كه‌ ده‌ستدرێژییه‌كى ئاشكرایه‌

بابەتی دواتر

لە ڕۆژێکدا خواردنەوەی چەند کوپ قاوە تەندروستە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردومانی كەمپی مەخمور كرا

كەمێك پێش ئێستا كەمپی مەخمور بۆردومان كرا و تاوەكو ئێستا زەرەر و زیانەكانی نەزانراون. بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانی كەمپی…
Total
0
Share