سه‌رۆكى شاره‌وانیى سلێمانى: پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ڕاناگیرێت

سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدراوه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ڕاناگیرێت و كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كانی.

له‌یلا عومه‌ر عه‌لی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌‌، “له‌ سۆنگه‌ی ھه‌ستكردنمان به‌ به‌رپرسیارێتی ته‌واو له‌ پێناو شاری سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌یی و ئه‌نجامدان و به‌رده‌وامبوونی پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كان، له‌ ھه‌وڵ و په‌یوه‌ندیدا بوین له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، په‌یوه‌ندیكردنمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداین، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاره‌كانیان و پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی ڕاناگیرێت له‌ ئێستادا”.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “ئێمه‌ ھه‌موو ھه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان و خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانیان، بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین به‌ ھه‌مو لایه‌كی ڕابگه‌یه‌نین كاركردن له‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت”.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، ئه‌مڕۆ گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان بڕیاریدا كاركردن له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ڕابگرێت، به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی پڕۆژه‌كه‌.

بابەتی پێشتر

له‌سه‌ر دۆخى ئۆكرانیا پوتین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

بابەتی دواتر

میلان 1-0 ئیمپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ گۆڕی لیا هەڵدەدرێتەوە

بەڕێوەبەری چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی گۆڕی ئەو منداڵە هەڵبدرێتەوە كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڕەكی…
Total
0
Share