توێژینەوەیەكی پزیشكیی نوێ هۆشداریدەدات لە هەڵوەرینی قژ بەتایبەت لای ژنان و دەڵێت، هەڵوەرینی نزیكەی 100 تاڵ لە ڕۆژێكدا دەبێتە هۆی تەنكبوونی قژ و دەركەوتنی پێستی سەر.
قژ هەڵوەرین یەكێكە لەو گرفتانەی بەشێكی بەرچاوی خەڵك و بەتایبەتیش خانمان پێوەی دەناڵێنن، بەڵام ژمارەیەك چارەسەری سروشتی ئەگەری ڕەواندنەوەی ئەو خەمە زیاددەكەن.
بەپێی توێژینەوەكە پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لەنێوان هەڵوەرینی قژ و ڤیتامین (دی)، ئەو ڤیتامینەی ڕۆڵی گرنگی هەیە لە پزیشكی نەخۆشییەكانی پێست و چارەسەری پێست، بەهۆی تایبەتمەندییەكانی بە دژەهەوكردن و ڕێكخەری بەرگریی لەش و ڕێكخستنی خانە كیراتینەكان و بڵاوكردنەوەی.
ڕوونیشیدەكاتەوە، ڤیتامین (دی) هۆكارێكی سەرەكییە لە گەشەی ڕەگی قژ و تایبەتمەندییەكەی، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس-ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.
توێژینەوەكەیەكی دیكە كە لە كتێبخانەی (Wiley Online Librar) بڵاوكراوەتەوە، كەمی ڤیتامین دی دەبەستێتەوە بە ژمارەیەك ناڕێكی لە هەڵوەڕینی قژدا، وەك دەردە ڕێوی و هەڵوەرینی قژ لای خانمان.
كەمی ڤیتامین (دی) دەشێت چەند نیشانە و دەركەوتەیەكی هەبێت وەك سەرگێژخواردن، ئازاری ئێسك، لاوازی ماسلوكە و تێكچوونی دۆخی میزاج وەك گۆشەگیری.