ڕۆناڵدۆ دەیەوێت تینوێتی خۆی بەرامبەر تۆتنهام بشكێنێت

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێكانەكەی تێپەڕاندووە و بۆ یاریكردن بە درێسی مانچستەر یونایتدەوە ئامادەیە.

ڕۆناڵدۆ بەهۆی پێكانەوە لە دێربی مانچستەر دورخرایەوە، بەڵام لەدواین ڕاهێنانی تیپەكەیدا ئامادە بووە.

ڕۆناڵدۆ وێنەیەكی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردۆتەوەو نوسیویەتی لە ئۆڵدترافۆرد دەتانبینمەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ بەشداریكردنی لە یارییەكەی تۆتنهامدا كە بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 8:30 خولەك بەڕێوەبچیت.

ڕۆناڵدۆ لە دوو یاریی ڕابردووی خولی ئینگلتەرا نەیتوانیوە گۆڵ بۆ مانچستەر یونایتد تۆماربكات و ئامانجیشی ئەوەیە بردنەوە بۆ یانەكەی بەرامبەر تۆتنهام بەدەستبهێنێت. هەروەها دەیەوێت بە تۆماركردنی گۆڵێك تینوێتی خۆی بشكێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزێره‌ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی پێرلۆ کرد و له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری دیکه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

یاریزانی ئه‌ڵمانی، سامی خزیره‌ خه‌ون به‌ خولی ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئاماده‌نییه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵێت.…
Total
0
Share