نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایكرد، دوو ملیۆن و 500 هەزار ئۆكرانی، بەهۆی جەنگی وڵاتەكەیانەوە ئاوارەبوون و ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێیان كردووە.
ئەمڕۆ هەینی، كۆمسیۆنی ئاوارە و پەنابەرانی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماری ئاوارەبووانی ئۆكرانیای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، تا ئەمڕۆ دوو ملیۆن و 500 هەزار كەس لە ئۆكرانیا بەهۆی جەنگ و گرژی و ئاڵۆزییەكانی وڵاتەكەیانەوە ئاوارەی وڵاتانی دراوسێیان بوون.
ئاماژە بەوە كراوە، سەدان هەزار كەس لە سەرەتای جەنگی ئۆكرانیاوە ماڵەكانیان بەجێهێشتووە و بێجێگەن.
هاوكات ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاریی مرۆیی دەگەیەنێتە ئاوارەبووانی ئۆكرانیا.