بێگەرد تاڵەبانی داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەكات

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كورستان، داوادەكات بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق تایبەت بە ڕاگرتنی بەرهەمە پەلەوەرییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، داوا لە نووسینگەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و ناوەندی ئۆپەراسیۆنی نیشتمانی كراوە، هاوردەكردنی بەرهەمە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕابگرن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، “پێویستە بە زووترین كات ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە و بەردەوامبین لە كاری هاوبەش كە پێشتر لێكتێگەیشتن لەنێوانماندا هەبووە”.

ئاماژەی بەوە كردووە، “بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق زیان بە كەرتی پەلەوەر و خاوەن پڕۆژەكان لە هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت و داوادەكەین ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

كار لەسەر سیستمی مووچەی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ، پاریس و مانچستەر یونایتدی پێکەوە دۆڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share