حكومەت داهاتی نەوتیشی بۆ سلێمانی نەنارد بۆ دابەشكردنی مووچە

حكومەت، لە دابەشكردنی مووچەدا بە داهاتی نەوت، جیاوازیی لەنێوان سلێمانی لەگەڵ هەولێر و دهۆكدا كرد، پارە بۆ بانكەكانی سلێمانی نەنێردرا.

ئەمڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران و مووچەخۆران و لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەستپێكرا، وەك پێشتریش ڕاگەیەندرابوو، مووچەكە لە داهاتی نەوتی ئەم مانگە دەدرێت، بەڵام حكومەت هیچ بڕەپارەیەكی بۆ بانكەكانی سلێمانی نەنارد و مووچەی تەندروستی لە سنوورەكانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشنەكرا.

لەكاتێكدا پارە بۆ بانكەكانی هەولێر و دهۆك نێردراوە و مووچەی فەرمانگە تەندروستییەكانی ئەو سنوورە دابەشكرا.

بابەتی پێشتر

شەڕ، ئاهەنگی میوزیكی لەبیری كیێڤ نەبردووەتەوە

بابەتی دواتر

ڕوسیا و ئۆكرانیا، له‌ ئه‌نتاڵیاش ڕێكنه‌كه‌وتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

100 دۆلار = 146.100 دینار

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد كە بەرزترینی دوو مانگی رابردووە. كەمێك لەمەوبەر لەگەڵ دەستپێكردنی مامەڵە…
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share