ئەمریكا 14 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتیی ئۆكرانیا تەرخاندەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پرۆژەیاسایەكی پەسەندكرد كە پێشكەشكردنی هاوكاری بەبەهای 14 ملیار دۆلار بۆ ئۆكرانیا لەخۆدەگرێت.

بەپێی ناوەرۆكی پرۆژەكە پارەكە پاراستنی تۆڕەكانی كارەبای وڵات، ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئەلیكترۆنییەكان و بەدەستهێنانی چەكی بەرگری بۆ كیێڤ دەستەبەردەكات.

بڕە پارە گەورەكە بەهەمان شێوە بڕی 2.6 ملیار دۆلار وەك هاوكاریی مرۆیی، زیاتر لە ملیارێك دۆلار بۆ پشتیوانیی ئاوارەبووانی ئۆكرانی كە بەهۆی شەڕەوە لە وڵاتەكەیان هەڵهاتوون لەخۆدەگرێت.

ئەو بڕە پارەیەی بۆ هاوكاریی ئۆكرانیا دیاریكراوە لە بودجەی فیدراڵی ئەمریكا بۆ ساڵی 2022 كە دەگاتە 1500 ملیار دۆلار جێی كراوەتەوە.

پێویستە ئەنجومەنی پیران لە ڕۆژانی داهاتوودا دەنگ لەسەر ئەو بودجەیە بدات.

دووشەممەی ڕابردووش بانكی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی جێبەجێكردنی بانكەكە ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر دەستەوارەیەك قەرز و مینحە بە بەهای 723 ملیۆن دۆلار بە ئۆكرانیا، بۆ پاڵپشتیی بودجەی حكومەت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بنزیمە کۆتایی بە خەونەکانی پاریس هێنا و ڕیاڵی گەیاندە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ئەنچلۆتی پاش بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە پاریس سانجێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share