سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ڕابردوو ده‌كرێت

وەزارەتى دارایى سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات و سه‌ره‌تاش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی مووچه‌یان پێده‌درێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم، به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردراوه‌ سبەینێ پێنجشەممە، دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات بکرێت، بەبێ لێبڕین.

سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی جه‌ختیشیكرده‌وه‌، 200 ملیۆن دۆلارى داهاتى نه‌وتى مانگى ئازار هێنراوە بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى دوو.

ئاشكراشیكرد، یەکەم شوێن وەزارەتى تەندروستى مووچه‌یان پێده‌درێت و یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووش مووچه‌ى وەزارەتى پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ى مانگى 1ى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى دابه‌شنه‌كراوه‌.

بابەتی پێشتر

گۆتێرێش: کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە

بابەتی دواتر

چۆن مارادۆنا و مێسی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسیان لە ئۆكرانیا ڕزگاركرد؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکبارانكردنی كۆرمۆر

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، “پێویستە…
Total
0
Share