نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی بۆ ئەم مانگە دیاریکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی شوبات دیاریکرد، کە بریتییە لە (254) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

باس لەوەش دەکات، مانگى کانوونى دووەم، نرخى کیلۆواتێک کارەباى مۆلیدەى ستییەکان (270) دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک 16 دینار دابەزیوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

لە قەزای قەرەداغ پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە کاتی بەفرباریندا چۆن شۆفێری دەکەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share