وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 659 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، 23 كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 659 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 223 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە 17 كەسن”.
لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەوماوەیەدا 23 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە كە 4 توشبوویان لە هەولێر و 6 توشبوو لە سلێمانی، 9 كەسیش لە پارێزگای دهۆك و لە پارێزگای هەڵەبجە 2كەس و لە ڕاپەڕینیش 2 كەس”.
ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 232 كەس.
كۆی گشتیی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنابوون گەیشتە 90 هەزار و 252 كەس، هەروەها كۆی گشتیی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 2 هەزار و 866 كەس، كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوون كە هەزار و 387 كەس گیانیان لەدەستداوە.