بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکان و ‏ غەدری لێبكرێت‏

لە ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی-دا، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەڵێنتان پێدەدەم جارێکیتر ڕێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکان و غەدر لە سلێمانی و مێژووە پڕ لە سەروەرییەکەی بکرێت”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێكی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 31 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دژی ڕژێمی بەعس بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “دەزانین دروشمی زۆر بەرزکراونەتەوە و مژدەی گەورە بە سلێمانی دراوە، بەڵام بەمەبەست بووبێت یان نا فەرامۆشکراون”.

جەختدەكاتەوە، “بەڵێنتان پێدەدەم جارێکیتر ڕێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکان و غەدر لە سلێمانی و مێژووە پڕ لە سەروەرییەکەی بکرێت. داهاتووش ڕوونیدەکاتەوە کوڕە دڵسۆزەکانی سلێمانی کێن و کێ شان دەخاتە ژێر باری بەرپرسیارێتییەکان”.

دەقی پەیامەكە:-

ئەمڕۆ یادی ڕاپەڕینی سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێک کە هەمیشە سەرچاوەی وزە و هێزی بەردەوامیمان بووە. ئەو شارەی مام بە (شارە حەیاتەکە) ناوی دەهێنا و هەرواش دەمێنێتەوە.

‌‎سلێمانی هەمیشە سەربڵند و شکۆمەند بووە، بێدەنگ نابێت و پاشکۆبوون ڕەتدەکاتەوە. لەبەرامبەر هیچ هێزێک خۆی نەوی ناکات و وەک چیاکانی خۆڕاگر و پتەو دەمێنێتەوە. بەردەوام لەنوێبوونەوەدایە و زیندووێتیی خۆی ون ناکات. لە ڕۆژانی خەبات دژی زوڵم و ستەم، سلێمانی بوو ڕۆڵەکانی خۆی دەکردە قوربانیی ئازادی و سەرفرازی بۆ هەموو کوردستان. لە خەباتی دیموکراسی و مەدەنیشدا هەر خۆی سەرمەشق بووە و مێژوو شایەتی ئەم ڕاستییانە دەدات.

‌‎دەزانین دروشمی زۆر بەرزکراونەتەوە و مژدەی گەورە بە سلێمانی دراوە، بەڵام بەمەبەست بووبێت یان نا فەرامۆشکراون. بۆیە لەم یادە پیرۆز و شکۆدارەدا بەڵێنتان پێدەدەم جارێکیتر ڕێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکان و غەدر لە سلێمانی و مێژووە پڕ لە سەروەرییەکەی بکرێت. داهاتووش ڕوونی دەکاتەوە کوڕە دڵسۆزەکانی سلێمانی کێن و کێ شان دەخاتە ژێر باری بەرپرسیارێتییەکان.

‌‎سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدان

‌‎سەربەرزی و سەرفرازی بۆ خەڵکی شارە حەیاتەکە و سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎ ٧ی ئاداری ٢٠٢٢
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەک: دواخستنی هەڵبژاردن قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە

شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، ” دواخستنی هەڵبژاردن قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە”. سەرباز سەید مەحمود، شارەزای بواری هەڵبژاردن…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە بەهای ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بە بەهای ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە و…
Total
0
Share