پێشانگای هەلی کار و تۆڕبەندی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “گەورەترین پێشانگای هەلی کار لە سلێمانی دەکرێتەوە”.

ژووری بازرگانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتیی (IOL) و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتیی داراییی یە کێتیی ئەورووپا گەورەترین پێشانگای هەلی کار 2025 بە ناونیشانی (داهاتووت مسۆگەر بکە: پێشانگای هەلی کار و تۆربەندی لە سلێمانی) دەکاتەوە.

دەشڵێت، “ئەم بۆنەیە دەرفەتی تۆربەندی و دامەزراندن لە نێوان کارخوازان و خاوەنکارەکان دەڕەخسێنێت بۆ دامەزراندنی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی و کارخوازان بە شێوەیەکی گشتی لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا”.

ئاماژە بە ئەوەشدەکات، “ئەم پێشانگایە زیاتر لە 50خاوەنکار و زیاتر لە هەزار خوێندکار و دەرچووی زانکۆ بۆ خۆی رادەکێشێت کە بە دوای کاردا دەگەڕێن، دەرفەتی بەشداریکردن زیاتر بۆ ئەو کۆمپانیایانەیە کە لە رۆژی پێشانگاکەدا دەرفەتی کاریان هەیە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و گەنجان بە گشتی”.

پێشانگای هەلی کار لە چواری ئایاری 2025 لە کارگەی کەلتووری لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ پێنجی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری ڕێژەی زیادبوونی ئاوی بەنداوەکانی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share