بەپێی لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە ڤیتامین”E” پارێزگاری لە تەندروستی، بەتایبەت تەندروستیی پێست و چاوەكان دەكات و جەستە بەهێزدەكات، بەڵام پزیشك و پسپۆڕانی بواری تەندروستی هۆشداری لە بەكارهێنانی ڤیتامین “E” بەشێوەی حەب دەدەن.
ئەو لێكۆڵینەوانەی لە ساڵانی هەشتا و نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا ئەنجامدراون باسیان لەوە كردووە، وەرگرتنی ڤیتامین”E” و سیلینیۆم “یارمەتیدەران بۆ پاراستنمان دژ بە نەخۆشیی شێرپەنجە و تووشبوون بە پرۆستات”.
سیلینیۆم جۆرێكە لە كانزا و دژەئۆكسیدەكان كە جەستە پێویستیەتی.
ساڵی 2001 تاقیكردنەوەكان بۆ سەركەوتن بەسەر نەخۆشیی شێرپەنجە بە بەكارهێنانی سیلینیۆم و ڤیتامین “E” دەستیانپێكرد كە 36 هەزار خۆبەخش دابەشبوون بەسەر چوار گروپدا و ئەو جۆرە ڤیتامینەیان پێدراوە، بەڵام دواتر دەركەوتووە وەرگرتنی ئەو ڤیتامینە بەشێوەی حەب چەند نیشانەیەك لەسەر كەسی وەرگر دروستدەكات و زیان بە تەندروستیی كەسەكە دەگەیەنێت.