ئه‌وقاف په‌رله‌مانتارێكى ئیسلامى ده‌داته‌ دادگا

په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەبەرامبەر بەدواداچوونی بۆ چه‌ند پرسێك، وەزارەتی ئـەوقاف سكاڵاى له‌ دژ تۆماركردووه‌.

ڕوپاک ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له‌ پەرلەمانی کوردستان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، دوای ئـەوەی لە چێوەی کاری پەرلەمانتاریی بەدواداچوونی بۆ موڵکە وەقفیەکانی وەزارەتی ئـەوقاف كردووه‌، “بۆم دەرکەوت کە بەشێک لە داھاتەکانی موڵکە وەقفیەکان لە ساڵی 2014وە خەرج نەکراوە بۆ خزمەتی موڵکە وەقفیەکان و موڵکی تری پێ نەکڕدراوە”.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، “ئـەمڕۆ پێڕاگەیاندنم بۆ ھاتووە کە ئـامادەبم لە دادگا 13/3/2022 ڕۆژی دادگایی کردنم بێت، كه‌ له‌لایه‌ن پشتیوان صادق وەزیری ئـەوقافه‌وه‌ سكاڵام له‌ دژ تۆماركراوه‌، لەبەرامبەر ئـەو بەدواداچوونانەی کە کردومانە لەسەر وەزارەتی ئـەوقاف.”

بابەتی پێشتر

ناشاد-ی پڕاوپڕ لە ڕەنگ

بابەتی دواتر

گفتوگۆ لەبارەی 200 ملیار دینارەكەوە بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share