ئەستۆن ڤێلا لەبارەی کۆتینیۆوە بڕیاری کۆتاییدا

یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە ئاستی فیلیپی کۆتینیۆ ڕازی-یە، بڕیاریانداوە گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی “دیاریۆ سپۆرت”، یانە ئینگلیییەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە تێچووی واژووکردنی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ کۆتینیۆ پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە بکات، کە 40 ملیۆن یورۆیە.

لەبەرامبەردا، یانەی بەرشلۆنە بە خۆشحاڵییەوە لەهەوڵەکانی “ڤێلانس” دەڕوانێت، ئامادەییان نیشانداوە هەموو ئاسانکارییەک بۆ یانەی کڕیار بکەن تاوەکو بۆندی خواستنی یاریزانەکە بەهەمیشەیی بکات، چونکە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسا خواستی لەسەر گەڕانەوەی یاریزانەکە نییە و بۆ وەرزی داهاتووش پێویستی بە تواناکانی نابێت.

کۆتینیۆ لە میرکاتۆی زستانی 2022 بە خواستن لە یانەی بەرشلۆنەوە ڕوویکردە یانەی ئەستۆن ڤێلا، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا حەوت یارییکردووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە، سێ گۆڵیشی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

کینییەکان کۆنتڕۆڵی ماراسۆنی تۆکۆ-یان کرد

بابەتی دواتر

ناشاد-ی پڕاوپڕ لە ڕەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share