دادگا سزای زیندانی بۆ بێریڤان ئەیوب دەركرد

بێریڤان ئەیوب

دادگای هەولێر بڕیاریدا بێریڤان ئەیوب و عەبدولموتەلیب، چالاكوانانی بادینان بە دوو ساڵ زیندانیكردن سزابدرێن.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، لەلایەن دادگای تاوانی هەولێرەوە بڕیاری دوو ساڵ زیندانیكردن بۆ هەریەك لە بێریڤان ئەیوب، عەبدولموتەلیب دوو چالاكوانی بادینان دەرچوو.

وتیشی، ئەگەرچی بەڵگەكانی ئاسایش سەبارەت بە تۆمەتباركردنی چالاكوانان “موقنیع” نەبوون و لاوازبوون، بەڵام دادگا بڕیاری سزاكەی دەركرد.

بڕیارە لە سبەینێوە ڕێكارەكانی (ئازادكردنی مەرجدار) لەلایەن تیمی پارێزەرانی بەرگرییەوە ئەنجامبدرێت، وەك ئەوەی بەشدار حەسەن ئاماژەی پێدا و وتی، بەپێی ئەو ڕێكارە شەش مانگ لە ماوەی سزاكەیان كەمدەكرێتەوە و، بەهۆی ئەوەی چالاكوانان ماوەی یەك ساڵ و پێنج مانگە دەستگیركراون، بەمەش تەنها مانگێكیان ماوە و دوای ئەوە ئازاددەكرێن.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی كە بە یاوەری ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران بەشداری دانیشتنەكەی دادگایان كردبوو وتی، چالاكوانان بە یاسایەك سزادەدرێن كە ماددەی 1ە لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 كە یەكێكە لەو یاسایانەی بەداخەوە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە هەمواركراوەتەوە.

وتیشی، یاساكە دژ بە پێشمەرگە دەرچووە، بەڵام ئێستا دەبینین هاوڵاتیان بەهەمان یاسا لە دادگای هەولێر دادگایی دەكرێن.

گەزنەیی تۆمەتی سەر چالاكوانانی زیندانكراوی بادینانی بە “بێبنەما” ناوبرد و وتی، “نە لە كاتی لێكۆڵینەوە و نە لە پێشتر و نە لە ماڵەكانیاندا فیشەكێكیش دەستی بەسەردانەگیراوە”.

بێریڤان ئەیوب حەسەن، ژنه‌ چالاکوانی دھۆک کە لە 13ی تشرینی یەکەمی 2020-ەوە، ده‌ستگیركراوه‌. ئه‌و كه‌ خاوه‌نى پێنج منداڵه‌ بە پێی ماددەی 1 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە و ئەمڕۆ بڕیاری سزاكەی دەرچوو.

بابەتی پێشتر

پوتین لیست بۆ وڵاتانی نادۆست دروستدەكات

بابەتی دواتر

تەواوی كۆمپانیاكانی پاككردنەوە لە سلێمانی بایكۆتیان شكاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەولێر: ئەو کەسەی ئەمبۆڵانسەکەی بردبوو ویستبووی تەرمی کەسێکیی پێبگوازێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی ئەمبۆلانسەکەی بردبوو، مەست نەبووە و ویستوویەتی تەرمی کەسێکی نزیکی پێبگوێزێتەوە.…
Total
0
Share