روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە چەند پەیج و میدیایەك هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە ئاماژەیان بەوەكردووە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەكی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەبووە كە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە.

بەپێی روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چەند پەیج و میدیایەك هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە ئاماژەیان بەوەكردووە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەكی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەبووە، یەكێك لە تێبینییەكان لەسەر مووچەی بانكە حكومییەكان بووە بۆ مانگی نیسان كە گوایە داوای دوو مووچە بۆ بانكەكان كراوە و لەناو لیستەكاندا ناوی دوو بانك لە بیركراوە و دواتر چارەسەركراوە.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، بە پێویستمان زانی بۆ هەموو لایەكی روون بكەینەوە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و بۆ مانگی نیسان هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو تەنها داوای یەك مووچە بۆ فەرمانبەرانی بانكەكان كراوە و هیچ گۆڕانكارییەك لە لیستی مووچەكانیان نەكراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرچەندە داواكردنی دوو مووچە بەپێی یاسا بۆ فەرمانبەری بانكەكان بۆ مانگەكانی نیسان و ئاب و كانوونی یەكەم ئاساییە و ساڵانە هەر فەرمانبەرێكی بانك لە عێراق و هەرێمی كوردستان پانزە مووچە وەردەگرن كە سێ مووچەیان زێدەكییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: 13 کارمەندمان لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا شـ.ـەهیدبوون

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، 13 کارمەندمان لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا شـ.ـەهیدبوون. سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی داوادەكات مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی داوادەكات، مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان و دەربارەی چالاكوانە بەندكراوەكانی بادینانیش…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێکی دژی سەرپێچیی ئاژەڵداران لەسەر شەقام و شۆستەکان دەستپێکرد

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دژی سەرپێچیی ئاژەڵداران لەسەر شەقام و شۆستەکان دەستپێکرد. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە…
Total
0
Share