بڕیار بوو سبەی 17 ی تشرینی دووەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی بەشەبودجەی هەرێم لە بەغدادەوە کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاریدا بهدواخستنی دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزهی ساڵی دووهم لهخولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان بۆ كاتێكی تر، كهبڕیاربوو كاتژمێر 11ی پێشنیوهڕۆى رۆژی سێشهممه رێكهوتى 2020/11/17 بهڕێوهبچێت”.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە بینای پەرلەمانی کوردستانەوە ڕایگەیاند، بڕیاربووە لە کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەماندا حکومەتی هەرێم داتاکانی خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغداد ئاشکرا بکات و هاوڵاتیانی هەرێم ئاگاداری ئەو داتایانە بن، تا یەکلایی بێتەوە کە چ لایەنێک پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبوون.
زیاد جەبار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت نەکراوە و بەشێک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانیش ئامادە نەبوون بۆ کۆبوونەوە”.