یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی وێستهام بووه‌وه، یارییه‌که به‌بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ کۆتاییهات.
ئەمشه‌و شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤه‌رپوڵ له یاریگای ئانفێلد ڕۆدز میوانداریی یانه‌ی وێستهامی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی ڕێدز له خوله‌کی 27 له‌لایه‌ن سادیۆ مانێ-وه تۆمارکرا.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤه‌رپوڵ به‌کۆکردنه‌وه‌ی 63 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌را به‌رده‌وامبوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی وێستهام به 45 خاڵه‌وه له‌پله‌ی پێنجه‌می خوله‌که خۆی ده‌بینێته‌وه.