بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیرێكى تاڵیبان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داواكراوە له‌ میدیاوه‌ ده‌ركه‌وت

بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا داواكراو بوو، له‌ میدیاكان ده‌رده‌كه‌وێت.

سیراجه‌دین حه‌قانی، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان دواى چه‌ند مانگێك له‌ پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌یان بۆ یه‌كه‌مجار له‌به‌رده‌م میدیا ئه‌فغانییه‌كاندا ده‌ر‌كه‌وت، ‌ناوبراو‌ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی فیدڕاڵیی ئه‌مریكی داواكراو بووه‌.

حه‌قانی ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ڕێوڕەسمی ده‌رچوونی ژماره‌یه‌ك پۆلیس له‌ كابول، ڕاسته‌وخۆ له‌ میدیاكانی ئه‌فغانستانەوە ده‌ركه‌وت.

سیراجه‌دین حه‌قانی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی حه‌قانییه، له‌ ڕابردوودا به‌رپرسیاری یه‌كه‌می هێرشه‌كان بووه‌ بۆسه‌ر سوپای ئه‌مریكا.

له ‌سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌، حه‌قانی لە میدیاوە ده‌رنه‌كه‌وتووه‌، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ڕاگه‌یاندنه‌كانى تاڵیبان ڕووخساریان دەشاردەوە، چونكه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داواكراو بوو.

بابەتی پێشتر

په‌رله‌مانتارێك: په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ دواده‌كه‌وێت

بابەتی دواتر

كازمی لە ستایشی ڕاپەڕیندا: ئەو ڕۆژە بوو ئازادیخوازان دژی ڕژێمی دیکتاتۆری کۆمەڵکوژ ڕاپەڕین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
زیاتر ببینە

ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێینەوە و خۆمان لەگەڵ ڕەوشی نوێ دەگونجێنین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مر‌یكا ڕایدەگەیەنێت، ئیداره‌ی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی جۆ بایدن ناخوازێت كۆتایی به‌ مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی وڵاتەکەی…
Total
0
Share