پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێکمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی تەقەی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەسنوری گەڕەكی سەرچنا دەنگی تەقە بیستراوە، دەرکەوتووە تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و دەستبەجێ دەستگیرکراوە.

تۆمەتبارەکە ناوی (ر، ح، س)ە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو چەکەشی تەقەی پێکراوە دەستیانبەسەردا گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی: ڕۆژانی هەینی و شەممە دەرگامان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کراوەیە

سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ و بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم جوتیارانی دەڤەرەکە کردەوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵیان.…
Total
0
Share