ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە 21 پەرلەمانتارن داوا لە حەکومەتی هەرێم دەکەن بەزوویی مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات و ڕایانگەیاندووە، “چیتر نەوت و سیاسەتی نەوتیی هەرێم و ناکۆکی لەگەڵ بەغداد نەبنە هۆی نەهامەتی و دروستکردنی قەیران بۆ خەڵک”.
لە ڕاگەیەندراوی ئەو پەرلەمانتارانەدا هاتووە، ” چەند جارێك لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان-ەوە داواكراوە داننیشتنی پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم بكرێت، بەڵام بەهۆكاری جیا جیا ئەنجامنەدراون، یان ئەنجامیان نەبوە، بۆیە داوادەكەین لە چەند رۆژی داهاتودا شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بێتە پەرلەمان و داهاتەكانی كوردستان و كێشەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهاتەكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ پەرلەمانتاران”.
داواشدەکە، حکومەت پەلەبکات لەناردنی ساند بۆ بەغداد بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان، ڕاشیانگەیاندووە، لەهەر دانیشتنێکی داهاتوودا ئەولەویەت بۆ مووچە و ژیانی خەڵک نەبێت فشار دروستدەکەن.
داواکاری 21 پەرلەمانتارەکەی هەرێمی کوردستان
1- حكومەتی هەرێم پەلەبكات لە ناردنی شاندێكی باڵا بۆ بەغداد بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد، بەتایبەتی دوای ئەو دۆخەی بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە دروستبووە و هەرێم ڕووبەڕووی قۆناغێكی دیكەی قەیرانی ئابوریی و سیاسی بووەتەوە.
2- چیتر خەڵكی كوردستان باجی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و ناشەفافییەتی داهات و كێشەی نەگەڕاندنەوەی داهاتەكان بۆ خەزێنەی گشتیی نەدەن و حكومەتی هەرێم پەلەبكات لە دابەشكردنی مووچە و لەماوەیەكی دیاریكراودا تەواوی مووچەی مووچەخۆران بدات.
3- چەند جارێك لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان-ەوە داواكراوە داننیشتنی پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم بكرێت، بەڵام بەهۆكاری جیا جیا ئەنجامنەدراون، یان ئەنجامیان نەبووە، بۆیە داوادەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بێتە پەرلەمان و داهاتەكانی كوردستان و كێشەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهاتەكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ پەرلەمانتاران و خەڵكی كوردستان ڕوونبكەنەوە و چیتر نەوت و سیاسەتی نەوتیی هەرێم و ناكۆكییەكان لەگەڵ بەغداد، نەبنە هۆی نەهامەتی و دروستكردنی قەیران بۆ خەڵكی كوردستان، بەپێچەوانەوە لە هەر دانیشتنێكی داهاتوی پەرلەمان دا، فشار دروستدەكەین ئەگەر ئەولەویەتی بەرنامەی كارەكەی مووچە و ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان نەبێت.
ئەو پەرلەمانتارانەی واژوویان لەسەر داواکارییەکان کردووە:
1- مەم بورهان قانع.
2- عەلی حەمەساڵح.
3- لوقمان وەردی.
4- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
5- شیرین یونس.
6- یاسین خدر تەها.
7- دیاری ئەنوەر.
8- دابان محەمەد.
9- سەركۆ ئازاد گەڵاڵی.
10- شیرین ئەمین.
11- ئاشنا عەبدوڵلا.
12- جەلال محەمەد ئەمین.
13- شەمۆل ئاشتی سابیر.
14- سیروان بابان.
15- گۆران عومەر عەلی.
16- روپاك ئەحمەد.
17- شنۆ ئەشقی سورچی.
18- مەلا ناصر.
19- بەدریە ئیسماعیل.
20- هاوڕێ مەلاستار.
21- هێرش فەقێ حەسەن.