کومان بە ئاشکراکردنی نهێنییەک تۆڵەی خۆی لە لاپۆرتا کردەوە

ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان بە ئاشکراکردنی چەند زانیارییەکی نهێنی تۆڵەی لە خوان لاپۆرتا کردەوە.

کومان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئالخیمین داخبلاد”ی هۆڵەندی، کومان سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە بە خەڵەتێنەر و خاوەن بڕیاری نادروست تۆمەتباردەکات.

ئەفسانە هۆڵەندییەکە دەڵێت، “بەهۆی پێداگریی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە قایلبووم دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببن، بڕیارەکەم لەپێناو ڕاستکردنەوەی دۆخی دارایی یانەکەدا بوو، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت بینیم یاریزانێکیان بە 55 ملیۆن یورۆ کڕی، لێرەوە ئەو پرسیارەم بۆ دروستبوو، بۆچی دەستبەرداری مێسی بوون؟! گومانم بۆ دروستبوو لەوەی کە ڕوویدا”.

هەروەها دەڵێت، ” لە یەکەم چاوپێکەوتنمانەوە هەستمکرد کە ڕاهێنەری دڵخوازی لاپۆرتا نیم، دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی یانە هیچ پەیوەندییەکمان نەما، هیچ پاڵپشتییەکیشیان نەکردم”.

لەبارەی دەستنیشانکردنی چاڤی هێرناندێز وەک ڕاهێنەری جێگرەوە، کومان دەڵێت، “بەرشلۆنە ئەو دەرفەتەی پێنەدام کە بە چاڤی درا، ئەوەش بەڕاستی بەئازاربوو، لاپۆرتا هەزار جار پێیوتم کە چاڤی ناکاتە ڕاهێنەری بارسا، دەیووت چاڤی ئەزموونی نییە، بۆیە تاوەکو ئەو سەرۆکە لەوێ بێت ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ کامپ نو، ناشتوانم وا خۆم دەربخەم کە هیچ ڕووینەداوە”.

بابەتی پێشتر

‏16 هەزار شەڕكەری خۆبەخشی بیانی دەگەنە ئۆكرانیا

بابەتی دواتر

بریكاری وەزارەتی تەندروستی: دەربارەی كوالێتی دەرمان دڵنیایی دەدەینە تووشبووانی شێرپەنجە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

زێدان جارێکی تر پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەى مارسیلیای ڕەتکردەوە و چاوەڕێی ئەوەیە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی گەورە بگرێتە ئەستۆ. بە…
Total
0
Share