ژمارەیەک پەرلەمانتار داوادەکەن وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری دارایی ھەرێم بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن، ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك بده‌ن.
لوقمان وه‌ردى ، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یەكێتی له په‌رله‌مانى كوردستان به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، نرخى نه‌وت گه‌یشتووه‌ته سه‌روو 100 دۆلار، به‌ڵام دۆخى مووچه زۆر خراپترە له‌وكاته‌ى كه نرخه‌كه‌ى له خوار 50 دۆلار بووه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیى مووچه‌خۆران و هاوڵاتییانى به‌دوای خۆیدا هێناوه.
بۆیە بەوتەی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی، “ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌ركێكی یاسایی سه‌رشانى خۆمان ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێده‌نگ بین، چونكه وه‌كو مه‌ته‌ڵى لێهاتووه، نرخى نه‌وت 50 دۆلار بوو دۆخى مووچه باشتربوو، ئێستاش كه له سه‌روو 100 دۆلاره دۆخى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به‌وشێوه‌یه بێت، كه هه‌رچی خزمه‌تگوزارییه وه‌ستاوه، ئه‌وه‌ش حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان لێی به‌رپرسن، هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به داهاتیشه‌وه هەیه، وه‌زیری دارایی به‌رپرسیاره”.
ئاشكراشیكرد، په‌رله‌مانتاران له فراكسیۆنه جیاجیاكان واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه تاوه‌كو هه‌ردوو وهزیرەكە (دارایی و سامانە سروشتییەكان) بهێنرێنە په‌رله‌مان، چونكه ناكرێت دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه بمێنێته‌وه.
وه‌ردى نیگەرانە لەوەی لە دابەشكردنی مووچەدا جیاوازی دەكرێت لەنێوان پارێزگاكان، ”شه‌رمه له دابه‌شكردنى مووچه‌دا له‌نێوان شاره‌كان جیاوازیى بكرێت، له هه‌رێمێكدا كه چوار پارێزگایه”.