ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و بەرگریی ئۆكرانیا شكستپێهێنانى هه‌وڵی تیرۆركردنى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند.
میدیاكانى ئۆكرانیا له زارى بەرپرسانی ئه‌نجومه‌نەكەوە گواستیانه‌وه، هه‌وڵێكى تیرۆركردنى ڤۆلۆدیمێر زیلینسكى شكستی پێهێنراوه.
ئاشكراشیانكردووه، هه‌وڵه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند چهکدارێكى چیچانى بووه.
ئۆلیکسی دانیلۆڤ، كە ڕاوێژکاری ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکرانیایە، هەوڵەكە و شكستپێهێنانی پشتڕاستكردووەتەوە، دەڵێت، هێزێكی “دەستەبژێر – نخبة”ی چیچانی ویستوویانە هەوڵەكە جێبەجێبكەن.
ئەوەی سەرنجڕاكێشە، ڕاوێژكارەكەی بەرگری و ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکرانیا ئاشكرایكردووە، لە ناو خودی ڕوسیاوە و لەلایەن كەسانێكی ناو هەواڵگریی ئەو وڵاتەوە كە دژی شەڕن، زانیارییەكە بە ئۆكرانیا دراوە.
له‌دواى هێرشه‌كانى ڕوسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا زیلینسكى چه‌ند جارێك سه‌ردانى به‌ره‌كانى جه‌نگى كردووه و ڕۆژانه‌ش وتارى بۆ گه‌له‌كه‌ى هه‌بووه.