زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ وەرزی چاندنی گەنم تەرخانکرا

حکومەتى هەرێم ڕەزامەندى نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ وەرزی چاندنی گەنم وپاڵپشتی لە بەروبوومی ناوخۆیی.

بێگەرد تاڵەبانى، وه‌زیری كشتوكاڵى هه‌رێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ڕەزامەندی دراوه‌ لەسەر جێبەجێکردنی ناوەرۆکی نوسراومان ژمارە 8988 لە 2021/12/19 بە خەرجکردنی بڕی چوار ملیار و201 ملیۆن دینار.

باسیله‌وه‌شكردووه‌، ئەو پارەیە بەمەبەستی هاندان و گرنگیدانی زیاترە بە پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی و پاراستنی ڕووەک بۆ وەرزی چاندنی گەنم بۆ ساڵی(2021_ 2022) بەرەنگاربوونەوەی چوار جۆر لە نەخۆشیەکانی (کورک، مێرووی سەن و کیسەڵ، گژوگیای پەلک پان، گژوگیای پەلک باریک) پاڵپشتی لە بەروبومی ناوخۆیی.

بابەتی پێشتر

حكومەت هاوكاریی عێراقییەكانی ئۆكرانیا دەكات

بابەتی دواتر

زیلینسكى بۆ بایدن: ده‌ستدرێژیى ڕوسیا بوه‌ستێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share