بڕیارێكی نوێ لەبارەی پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵانەوە درا ‏

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێوەری زیرەكی كارەبای ‏ماڵان كراوەتەوە بە 40 ئەمپێر كە پێشتر بەهۆی سەرماوسۆڵەوە لە سیستمەكەوە كرابووە ‏‏30 ئەمپێر.‏

ئومێد محەمەد عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ‏لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵان 40 ‏ئەمپێر بوو، بەڵام بەهۆی سەرماوسۆڵەی سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، لەڕێگەی ئەو سیستمەی كە ئەركیان سەرپەرشتیكردنی پێوەری زیرەكی ماڵان بوو كرایە 30 ‏ئەمپێر.‏

وتیشی، ئەگەر ئەو بڕیارەمان نەدایە زیاتر لە 500 محاویلە لە هەرێمی ‏كوردستان لۆدیان دەكەوتەسەر و دەسووتان. ‏

ئومێد محەمەد ئاشكرایكرد، لەمڕۆوە سەرجەم پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵان لەڕێگەی ‏ئەو سیستمەی كۆنتڕۆڵی پێوەرەكانی پێدەكرێت، هاوشێوەی پێشتریان لێكراوەتەوە و ‏كراونەتەوە بە 40 ئەمپێر.‏

بابەتی پێشتر

كوردێكی ئاوارەبووی ئۆكرانیا: دۆخمان زۆر خراپە و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم ‏وەڵاممان ناداتەوە

بابەتی دواتر

ڕوسیا دانیشتووانی كیێڤ ئاگاداردەكاتەوە ماڵەكانیان جێبهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر خۆپیشاندانە

خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوكەت لە شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share