ئەنجامی دانوستانەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا ڕاگەیەنرا

ئاڵای روسیا و ئۆكرانیا

سەرچاوەیەكی ئاگادار دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیای ئاشكراكرد و ڕایگەیاند هەردوولا ڕێككەوتون درێژە بە دانوستانەكانیان بدەن.

میخائیل بودولاك، ڕاوێژكاری نوسینگەی سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، ڕوسیا و ئۆكرانیا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە دانوستانەكان كەدەبێت شەڕ لە ئۆكرانیا ڕابگیرێت و كێشەكانی نێوانیان چارەسەربكرێت.

ڕاوێژكارەكەی سەرۆكی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، هەردوولا گفتوگۆیان كردووە و ڕێككەوتوون كە جارێكی دیكە كۆببنەوە ئەو كێشانەی لەنێوانیاندا هەیە چارەسەری بكەن.

هاوكات ڤلادیمێر میدینسكی، یاریدەدەری سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند، كۆبوونەوە و دانوستانەكانی ئەمرۆی نێوان شاندی ڕوسیا و ئۆكرانیا ماوەی پێنج كاتژمێری خایاندووە ئەو خاڵانەی لەكۆبوونەوەكە باسی لێوەكراوە ئاماژەیەكی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە هەڵویست و بڕیارێكی هاوبەش.

یاریدەدەری سەرۆكی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشكرد ئەنجامی دانوستانەكان دەكرێتە ڕاپۆرتێك و بەرزدەكرێتەوە بۆ هەردوو سەرۆكی ڕوسیا و ئۆكرانیا.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆمار مەرسومی لێخۆشبوون لە زیندانییەك ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

ئێستا دوایین زانیاری لەبارەی دواكەوتنی مووچە و ئەگەری لێبڕین بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share