كۆمپانیاكانی كۆكەرەوەی خۆڵ و خاشاك لە سلێمانی دووبارە ماندەگرن

بەهۆی خەرجنەكردنی شایستەكانیانەوە، لە سبەینێوە كۆمپانیاكانی كۆكەرەوەی خۆڵ و خاشاك ماندەگرن، وەك ئەوەی بەرپرسێكی شارەوانیی سلێمانی دەیڵێت و ڕوونیدەكاتەوە، چەندین جار داواكارییەكانیان بۆ وەزارەتی دارایی بەرزكردونەتەوە.

نزار كەمال، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەردوو كۆمپانیای (شكار و خالید شینكی) كە ئەركی كۆكردنەوە و پاككردنەوەی سەنتەری شاری سلێمانییان لەئەستۆدایە بڕیاریانداوە لە سبەینێوە مانبگرن و كاركردنیان ڕابوەستێنن.

وتیشی، “بڕیاری مانگرتنەكە بەهۆی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانیانەوەیە كە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە پێیاننەدراوە”.

بەرپرسەكەی شارەوانیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوام داواكارییەكانی كۆمپانیاكان بەرزدەكەنەوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی داراییەوە وەڵامنادرێتەوە و شایستەكانیان بۆ خەرجناكرێت.

پێشتریش كۆمپانیاكانی پاككەرەوە لە بازیان و چەمچەماڵ و ناوچەكانی دیكەی دەوروبەری سلێمانی بەهەمان هۆكار مانگرتنیان لەكار ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

چاڤی ئینێستای نوێی دۆزیوەتەوە؟

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤیسکی چاوەڕێی وەڵامی بایرن میونشنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share