چەمچەماڵ.. لەڕووداوێکی هاتوچۆدا 10 کەس بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە نۆ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕووداوەکە لە کاتژمێر 11:50 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە نۆ کەس برینداربوون و کەسێک گیانیلەدەستدا، پێنجیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش لە چەمچەماڵ.

سامان نادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، پێنج برینداری ڕووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بەرلە گەیشتنی گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوایین ئاگادارکردنەوەیان دایە سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دووکانەکانیان. قائیمقامیەتی…
Total
0
Share