ئاسۆی گفتوگۆ دەركەوتەوە.. شاندی ڕوسی لە بیلاڕوسە، بەڵام زیلینسكی تێبینی هەیە

وتەبێژ بەناوی سەرۆكایەتیی ڕوسیا دەڵێت، شاندی وڵاتەكەی گەیشتووەتە بیلاڕوسیا بۆ ئەنجامدانی وتووێژ لەگەڵ ئۆكرانیا.

دیمیتری بیسكۆڤ، وتەبێژی سەرۆكایەتیی ڕوسیا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، شاندی ڕوسیا كە پێكدێت لە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگری و ئیدارەكانی دیكە و لەنێویشیاندا سەرۆكایەتیی ڕوسیا گەیشتووەتە بیلاڕوسیا بۆ وتووێژ لەگەڵ ئۆكرانیا.

وتیشی، “وتووێژەكان لە شاری گومیل دەبێت”.

لە بەرامبەردا ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، خاكی بیلاڕوسیا گونجاونییە بۆ وتووێژ لەگەڵ مۆسكۆ بەهۆی “كارە دوژمنكارییەكان” لە مینسك-ەوە.

سەرۆكی ئۆكرانیا ئامادەیی گفتوگۆی لە شوێنی دیكە كە “دوژمنكارانە بەرامبەر ئۆكرانیا دەرناكەون وەك وارسۆ، بۆدابێست و ئیستەنبوڵ” نیشاندا.

هەروەك ڕوسیای تۆمەتباركرد بەوەی لە بیلاڕوسیاوە هێرشی بۆسەر وڵاتەكەی ئەنجامداوە.

بەرەبەیانی پێنجشەممەی ڕابردوو هێرشی سەربازیی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكرد، دوای ئەوەی هەردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك داوای هاوكارییان كرد بۆ بەرگری لە هێرشە چڕەكانی هێزەكانی ئۆكرانیا بۆسەر ناوچەكانیان، وەك ئەوەی ڕوسیا دەیڵێت.

بابەتی پێشتر

هاندەران دەیانەوێت ڕای مباپی بگۆڕن

بابەتی دواتر

خاوەنی چێڵسی بەهۆی لەشکرکێشی ڕوسیاوە چێڵسی لەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share