(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێک کۆمێرزبانک ئارینای به‌سه‌رکرده‌وه‌

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 24ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 24ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای کۆمێرزبانک ئارینا بووه‌ میوانی یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی بایرن له‌ خوله‌کی 71 له‌لایه‌ن لیرۆی سانێ-وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، بایرن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 58 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامبوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت به‌ 31 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی بوندسلیگا به‌ ناجێگیری مایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share