هۆڵەندا 200 مووشەكی ستینگەر بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت

حكومەتی هۆڵەندا ئاشكرایكرد، بڕیاریداوە لە نزیكترین كاتدا 200 مووشەكی ستینگەر بۆ ئۆكرانیا بنێرێت.

مووشەكەكان لە جۆری بەرگریی ئاسمانین و حكومەتی هۆڵەندا لە نامەیەكدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەی، داوای نیشاندانی ڕەزامەندی كردووە بۆ ناردنیان.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ناوەڕۆكی نامەكەی ئاشكراكردووە كە دەڵێت، “لەسەر داوای ئۆكرانیا، وەزارەتی بەرگری دەیەوێت بە زووترن كات 200 مووشەكی ستینگەر بۆ بەرگریی ئاسمانی بدات بە ئۆكرانیا”.

پێشتر هۆڵەندا بەڵێنی بە حكومەتی ئۆكرانیا دابوو تفەنگ و تەقەمەنی و سیستمی ڕادار و ڕۆبۆتی ئاشكراكردنی مین و تەقەمەنی بدات بو وڵاتە.

هاوكاتی ئەو هاوكارییە سەربازییانەی هۆڵەندا بۆ ئۆكرانیا، وڵاتەكە بڕیاریداوە باڵیۆز و كارمەندە دیپلۆماتكارەكانی كە لە ئۆكرانیان دووربخاتەوە بۆ ناوچەیەكی ئارامی ئەو وڵاتە بەمەبەستی پاراستنیان لە هێرشەكانی ڕوسیا.

بابەتی پێشتر

پەیامی نوێی زیلینسكی بە هەمان جلوبەرگەوە.. "قوربانیی زۆرمان داوە، بەڵام بەرگری ‏دەكەین"‏

بابەتی دواتر

حزبەكەی مالكی: سەدر تاكلایەنانە عێراق بەڕێوەدەبات و كازمی نابێتەوە بە سەرۆك وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مرۆڤایەتی نزیكە لەوەی بگاتە 8 ملیار

ئیدارەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتی ئاشکرایکردووە، ئەگەری هەیە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا ژمارەی دانیشتووانی…
Total
0
Share