خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە لە هەوڵەكانی بۆ كڕینی هالاند بەردەوامەو كۆڵی نەداوە.
پاش ئەوەی بەرشلۆنە گەیشتە قۆناغی شانزەی یۆرۆپالیگ، خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەكە جەختی كردەوە كە لە پلانەكانی بەردەوامە بۆ بەهێزكردنەوەی تیپەكەی.
وتیشی: “بۆ وەرزی نوێ پێكهاتەی تیپەكەمان بەهێزدەكەینەوە و بە بەرگێكی نوێ بەشداری خول و پاڵەوانێتییەكان دەكەین.”
بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، لاپۆرتا بەنیازی فرۆشتنی سێ یاریزانە بۆ ئەوەی پارەی كڕینی هالاند پەیدا بكات.
بڕیارە لە كڕینی هالانددا، ئیدارەی بەرشلۆنە 100 ملیۆن یۆرۆ خەرج بكات كە لانی كەم 75 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئیدارەی بروسیا دۆرتمۆند دەبێت.