ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە دوایین تویتێكدا دەڵێت، لە هاوبەشەكانمانەوە چەك بەڕێگاوەیە، سەرۆكی فەرەنساش پێیوایە شەڕەكە درێژەدەكێشێت.
زیلینسكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، “ڕۆژێكی نوێ لەسەر هێڵی ڕووبەڕووبوونەوەی دیپلۆماسی بە گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دەستیپێكرد، چەك و كەلوپەلی سەربازی لەلایەن هاوبەشەكانمانەوە بەڕێگاوەیە بەرەو ئۆكرانیا.. هاوپەیمانیی دژە جەنگ كاردەكات”.
تویتەكەی زیلینسكی دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی هات لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا.
ماكرۆنیش دوای ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ڕایگەیاند، “شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا درێژەدەكێشێت و پێویستە ئامادەبین بۆی”.
پێش دوایین تویتی، زیلینسكی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا مانەوەی لە كیێڤ دووپاتكردەوە و ڕایگەیاند، بەرگری دەكەن و چەك فڕێنادەن.
A new day on the diplomatic frontline began with a conversation with @EmmanuelMacron. Weapons and equipment from our partners are on the way to Ukraine. The anti-war coalition is working!
— Volodymyr Zelenskyy / Володимир Зеленський (@ZelenskyyUa) February 26, 2022