پوتین داوا لە سوپای ئۆکرانیا دەکات دەسەڵات بگرنەدەست

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا داوای لە هێزی سەربازیی ئۆکرانیا کرد لەڕێگەی لەسەرکارلابردنی سەرۆکی وڵاتەکەوە دەسەڵات بگرنەدەست.

ڤلادیمێر پوتین، دەسەڵاتدارانی ئێستای ئۆکرانیای بە “نازیی نوێ و تیرۆریست” ناوبرد.

لە پەیامێکیدا کە تەلەڤیزیۆنی ڕوسی بڵاویکردەوە، داوادەکات سوپای ئۆکرانیا دەسەڵات وەرگرن، ئاماژەی بەوەکردووە مامەڵەکردن لەگەڵ سوپای ئەو وڵاتە و دانوستان لەگەڵیاندا ئاسانترە وەک لە دەسەڵاتدارانی ئێستا.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، پوتین حکومەتی ئۆکرانیای بە تیرۆریست ناوبردووە کە هاوڵاتییانی سڤیل وەک پشتێنەی مرۆیی بەکاردەهێنێت.

پوتین لەپەیامەکەیدا وتی، “نازییە نوێیەکان چەکی قورس بەکاردەهێنن دژی ناوچە مەدەنییەکانی کیێڤ”، هەروەها بە بۆردوومانکردنی ناوچە مەدەنییەکانی ولاتەکەی خۆی تۆمەتباری کردن.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا داوای گفتوگۆی لە ڕوسیا کرد و پوتینیش ئامادەیی وڵاتەکەی پیشاندا بە ناردنی شاندی باڵا بۆ مینسکی پایتەختی بیلاڕوسیا و ئۆکرانیاش داوایکرد گفتوگۆکان لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشیکردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە…
زیاتر ببینە

زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی دوو دەیەدا
ئەمریكا 100000 سەربازی لە ئەوروپا بڵاوكردووەتەوە

ئەمریكا 100 هەزار سەربازی لە ئەوروپادا بڵاوكردووەتەوە و بەشێكیان لە وڵاتانی هاوسنووری ئۆكرانیا جێگیركراون، “فەرماندەیی ئەمریكا لە ئەوروپا”…
Total
0
Share