بەهۆی تۆماركردنی سكاڵایەك لە دژی ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم، ناردنی پارەكە ڕاگیراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئیستای ڕاگەیاند، لە دادگا سكاڵا دژی ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە تۆماركراوە، كە مانگانە حكومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی كوردستانی دەنارد.
بۆ مانگی یەك، تا ئێستا حكومەتی فیدراڵ 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم نەناردووە، كە پێشتر پارەی هەر مانگێك، لە نزیكەی 10ی مانگەكەی دواتری دەنێردرا.
بۆ مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێم، حكومەت بەهۆی نەناردنی 200 ملیار دینارەكەوە گرفتی بۆ دروست بوو، بەهۆیەوە ناچار بوو لە داهاتی نەوتیی مانگی دوو مووچەی مانگی یەك تەواو بكات.
دیار نییە دوای ئەو سكاڵایە دژی 200 ملیار دینارەكە و هەروەها بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ نادەستوورییبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، چارەنووسی 200 ملیارەكە و پرسە داراییەكانی نێوان هەەولێر و بەغداد چی بەسەر دێت.