زینچینکۆ پاڵپشتی ئۆکرانیایە و دژی ڕوسیا دەوەستێتەوە

ئۆلیکساندەر زینچینکۆ پاڵپشتی وڵاتەکەی (ئۆکرانیا) دەکات و دژی ڕوسیا دەوەستێتەوە

یاریزانی ئۆکرانیی یانەی مانچستەر سیتی، ئۆلیکساندەر زینچینکۆ لە بارودۆخی سیاسیی وڵاتەکەی نیگەرانە و دژی لەشکرکێشی ڕوسیا دەوەستێتەوە.

زینچینکۆ لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرامەوە دەربارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا نووسیویەتی: “هەموو جیهانی شارستانی نیگەرانە لە بارودۆخی وڵاتەکەم، ناتوانم بێدەنگی هەڵبژێرم و بەو شێوەیە بمێنمەوە، دەمەوێت بۆچوون و پێگەی خۆم یەکلاییبکەمەوە”.

هەروەها نووسیویەتی، “ئۆکرانیا ئەو وڵاتەیە کە تیایدا لەدایکبووم و گەورەبووم، وڵاتێکە بەرگری لە ڕەنگەکانی دەکەم، هەوڵدەدەین ناوبانگی پێبدەین و گەشەی پێبکەین”.

ئۆلیکساندەر زینچینکۆ لەگەڵ پێپ گواردیۆلا

لەبارەی ئەگەرەکانی لەشکرکێشی ڕوسیاوە، نووسیویەتی، “پێویستە سنوورەکانی وڵاتەکەم بە پارێزراوی بمێنێتەوە، ئۆکرانیا بۆ ئۆکرانییەکانە و کەس ناتوانێت لێمانبسەنێت، خۆمان نادەین بەدەستەوە، شکۆ بۆ ئۆکرانیا”.

زینچینکۆی تەمەن 25 ساڵ یەکێکە لە یاریزانە ئۆکرانییەکانی یانەی مانچستەر سیتی و خولی نایابی ئینگلتەرا، لەسەرەتاکانی ژیانیدا لە خوولی ڕوسیا یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

خاوەنی ئارسیناڵ لەبارەی ئارتێتاوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیداوە

بابەتی دواتر

ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌ قه‌زابوونى حاجیاوا درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share